ناوهڕۆك
سیستەمی دەوڵەتی شآر لە میزۆپۆتامیا
سۆمەرییەکان چەندین بنکەی شآرستانیان لە باشووری عێراقدا دامەزراند، زۆر خێرا گەشەیان سەند و کەوتنە پێشبڕکێی یەکتر لە ڕووەکانی ئابووری و سیاسییەوە، ئەم پێشبڕکێیە چەندین شەڕی لێ کەوتەوە. لە ئاکامدا دەسەڵات لە دەستی سۆمەرییەکان دەرچوو، چووە دەستی نەتەوە سامییەکان، لەوانە ئەکەدییەکان لە نیوەی دووەمی هەزارەی سێیەمی پێش زاین، بوونەتە خاوەن دەسەڵات. گرنگترین ئەو بنکە و مەڵبەندە شارستانیانە کە سۆمەرییەکان بنیادیان نابوو وەکو (ئەردیو، وەرکا، لەگش، ئوما، نوفەر، کیش). هەموو شآرێک خواوەندی تایبەتی خۆی و شوورەی بەرگری و حاکمی سەربەخۆی هەبوو.
پێکهاتەی شار
- ناوەندی شار پەرستگای سەرەکی و کۆشکی پاشا لەم ناوەندە بوو، ئەم ناوەندە ناوەندی چالاکی ئابووری و ئاینی پیرۆز بوو. خانووەکان لە دەوریدا بڵاودەبنەوە، تۆڕێک لە ڕێگە و کۆڵان و ناوەند و گەڕەکەکانی شاری پێکەوە گرێ دەدا. لە نموونەی ئەم پەرستگانە، پەرستگانی خواوەندی ئەلنیل لە شاری نۆفەر.
- دەوروپشتی شار دەروبەری شآریش گوندەکانی دەگرتەوە، کە کێلگە و لەوەڕگەکانی تێدا بوو، ئەمانەش سەرچآوەی سەرەکی خۆراکی دانیشتوان بوون.
- بەندەری شار ئەمەش مەڵبەندی بازرگانی بوو، بازرگانییەکان تێیدا جێنشین بوون. بەندەر شێوە سەربەخۆییەکی هەبوو، مەبەستی بازرگانی کردن و گواستنەوەی شمەک لە شآر و بۆ دەرەوە و بە پێچەوانەوەش.
سەرچاوەکان
1140 بینین